بەخێربێیت

UNHCR عیراق - ڕێبەری خزمەتگووزارییەکان بۆ پەنابەران و پەناخوازان

مرحباً بكم! هذا الموقع متوفر أيضا باللغة العربية

Welcome! This website is also available in English

سەرچاوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ،کۆڤید-١٩

بەخێربێیت بۆ پێگەی ‘یارمەتی’، ئەم پێگەیە لەلایان کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران UNHCR بەڕێوەدەچێت

زانیارییەکانی ئەم پێگەیە گشتییە و لەوانەیە لەگەڵ دۆخی کەسی تۆ نەگونجێت. بۆ زانیاری زیاتر و وەرگرتنی یارمەتی سەبارەت بە کێشەی دیاریکراو، پەیوەندی بکە بە کۆمسیاری باڵای پەنابەران UNHCR یاخود ڕێکخراوە هاوبەشەکانی.   

ئەم ماڵپەرە بە بەردەوامی نوێ دەکرێتەوە.

تێبینی بۆ ئاوارە عیراقییەکان
ئەم پێگەیە زانیاری لەخۆناگرێت کە دیاریکراو بێت بۆ ئاوارە عیراقییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی خزمەتگووزارییەکانی کە ئاماژەپێکراوە لەوانەیە بەردەست بێت بۆ ئاوارەکانیش. ئەگەر تۆ ئاوارەی، ئەوا دەتوانیت زانیاری زیاتر وەربگریت سەبارەت بە خزمەتگووزاریە بەردەستەکان لە ناوچەی تۆ لە ڕێگای گفتوگۆ کردن لەگەڵ دابینکەرانی خزمەتگوورازییەکان یاخود پەیوەندی کردن بە:
سەنتەری زانیاری عیراق:
80069999
سەنتەری زانیاری عیراق بەردەستە لە: کاتژمێر ٨ بەیانی تاکو ٦ ئێوارە بۆ ڕۆژانی یەکشەمە تەکو پێنجشەمە هەروەها لە کاتژمێر ٩ بەیانی تاکو ٢ نیوەڕۆ بۆ ڕۆژانی هەینی و شەممە
بەهۆی باردۆخی کۆڤید-١٩ (ڤایرۆسی کۆرۆنا) کاتژمێری کاردکردن کەم کراوەتەوە
گشت پەیوەندییەکان بەخۆڕایین( بێ بەرامبەرن) و بەشێوەێکی نهێنی دەمێنەوە

ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی یارمەتی خۆراک پێشکەش دەکات بۆ ئەو پەنابەر و پەناخوازانەی زۆر پێویستیانە هەروەها بۆ ئەو پەنابەر و پەناخوازانەی دانیشتووی خێوەتگای پەنابەرانن. بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بە سەنتەری زانیاری عیراق بکە، بە ژمارەی تایبەت بە یارمەتی خۆراک ٨٠٠١٠٩٩٩