سەرچاوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ،کۆڤید-١٩

ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) چییە؟

ڤایرۆسی کۆرۆنا بریتییە لە نەخۆشی کۆ ئەندامی هەناسە، و وەک پەتاێیکی گەشتگیر دیارکیرا لەلایان ڕێکخراوی تەندروسستی جیهانی. کاریگەری بەسەر خەڵک جیاوازە، هەنێک کەس بە سووکی دەیگرن بەتایبەتی منداڵان و گەنجان. بەڵام هەندێک کەس زۆر بە قورسی دەیگرن، و ٢٠% تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستیان بە چاودێری  نەخۆشخانە دەبێت.  

ڤایرۆسی کۆرۆنا جیاوازی ناکات نێوان ڕەگەز و تەمەن و ناسنامە. گرنگی لەوەدایە ترس و دڵەڕاوکێ نەبێتە هۆی بەد جوڵانەوە لەگەڵ هاوڕیێان و دراوسێ و ئەندامەنی کۆمەڵگا. بە میهرەبانی مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکە، بێدەنگی بشکێنە و هەواڵبدە ئەگەر گوێت لێیبوو خەڵکانی تر بەشێوەێکی ناشیاو مامەڵە ڵەگەڵ کەسانی کۆمەڵگا دەکەن  

وەزارەتی تەندروستی چەند ڕێنمایێکی داڕشت بۆ خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێگریبوون لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر، ئەو ڕێنماییانە خێوەتگاکانی پەنابەرانیش دەگڕیتەوە بۆ نموونە:

  • دانیشتووانی خێوەتگا ڕێگایان پێنادرێت بڕۆنە دەرەوەی خێوەتگا تەنها لە باری ناکاو دا نەبێت.
  • سەردانکردنی خێوەتگا قەدەغەیە، تەنها کەسانی ڕێگا پێدراو دەتوانن سەردانی خێوەتگا بکەن.
  • پێویستە قەڵەبالغی و کۆبونەوە دروست نەبێت، هاروەها لەکاتی دابەشکردنی یارمەتییەکان.
  • داخستنی قوتابخانەو سەنتەرەکانی کۆمەڵگا.

ئەمانەی ئاماژەمان پێکرد ڕێنمایی کاتین، پێویستە ڵەگەڵ کات ڕێنمایی نوێ دەربچێت کە گونجاو بێت لەگەڵ ڕێژەی بوونی ڤایرۆسەکە. سەنتەر و بنکەکانی تەندرووستی هەمیشە کراوەن بۆ خزمەت کردن

پێویستە چی بکەم بۆ پاراستنی خۆم و کۆمەڵگاکەم

پێویستە هەموو کاتێک خۆت بپارێزیت، لە ڕێگای:

  • دەستەکانت بە بەردەوامی بشۆ بە ئاو و سابون یاخود بە پاککەرەوەی کحولی.
  • مەودای مەترێک نێوان خۆت و ئەو کەسانە بهێڵە کە دەکۆخن یاخود دەپژمن.
  • دەست لە دەم و لووت و چاوەکانت مەدە
  • لە کاتی کۆخێندا دەم و لووتە بە ماشکت یاخود کلێنکو داپۆشە، و یەکسەر کلێنکسەکە فڕێبدە نێو تەنەکەی خۆڵ
  • لە ماڵەوە بمێنەوەرە ئەگەر هەستت بە باشنەبوون کرد

بۆ زانیاری باوە ڕپێکراو سەبارەت بە چۆنیەتی خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانی پێگەی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی بکە:

https://www.who.int/news-room/q-a-detail/q-a-coronaviruses

هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ڕێگای :

هێلی گەرمی سەنتەری زانیاری عیراق
80069999
بۆ پەنابەران و پەناخوازان و ئاوارەکانی عیراق
سەنتەری زانیاری عیراق بەردەستە لە کاتژمێر ٨ی بایانی تا ٦ی ئێوارە بۆ ڕۆژانی یەکشەممە تاکو پێنج شەممە هەروەها لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تاکو ٣ی ئێوارە بۆ ڕۆژانی هەینی و شەممە

پێویستە چی بکەم ئەگەر هەست بە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەخۆم یاخود کەسانی تر کرد ؟

ئەگەر هەستت بە نیشانەکانی تا و کۆخە و ماندوبوون کرد پەیوەندی بکە بە هێلی گەرمی فریاگووزاری تەندرووستی: ١٢٢

ئەگەر باوەڕت وایە و گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەسێکی کۆمەڵگاکەت دەکەیت:

بەشی تەندرووستی خێوەتگا ئاگادار بکەوە و جەخت بکە مەودای نێوان و خۆت و ئەو کەسانەی دەکۆخن، دەپژمن یاخود تایان هەیە و نەخۆشن زیاتر بێت لە یەک مەتر.

ئەگەر پەیوەندی ڕوو بەڕووت (ڕاستەوخۆ) هەبووە لەگەڵ کەسێک بە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا:

  • لە ڕێگای تەلەفۆن بەشی تەندرووستی خێوەتگا ئاگادار بکەوە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ وەرگرتنی تۆ

مامەڵە کردن لەگەڵ هەستی  ترس و دڵەراوکێ

ئاساییە ئەگەر لە تەنگانەدا هەست بە خوم، و دوو دڵی و ترس و تووڕەبوون بکەیت. بەڵام گرنگی لەوەدایە هێمنی بپارێزیت لە ڕێگای:

  • هەوڵبدە ژیانێکی تەندرووست بژیت، خواردنی تەندرووست بخۆ و وەرزش بکە وپیوەندی لەگەڵ ئازیزانت بکە
  • بۆ زاڵبوون بەسەر هەستە ناخۆشەکانت ڕوو لە جگەرە کێشان و ماددەی کحوولی مەکە
  • ئەگەر هەستت بە ماندوو بوون کرد، لەگەڵ کارماندی تەندرووستی یاخود ڕاوێژکاران گفتووگۆ بکە
  • زۆر سەیری ئەو هەواڵانە مەکە کە دەبنە هۆی ترس و دڵەڕاوکی. زانیاری تەنها لەلایەنی باوەڕپێکراو وەرگرا.

چۆن دەتوانم پاڵپشتی منداڵەکانم بکەم؟

بەشێوەێکی گشتی منداڵان کاردانەوەی جیاوازیان دەبێت لە تەنگانەدا، لەوانەیە هەست بە ترس و دڵەراوکێ و تووڕەبوونێکی زۆر بکەن

  • پاڵپشتی لە کاردانەوەی منداڵەکانت بکە، هەمیشە گوێ بگرە لە ترسەکانیان. سەرنج و خۆشەویستێکی زۆریان پێ ببەخشە
  • زانیاری ڕاست و ڕەوایان پێ ببەخشە و بۆیان ڕوونبکەوە چۆن دەتوانن خۆیان بپارێزن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام مەرجە چۆنیەتی گەیاندنی زانیارییەکان گونجاو بێت لەگەڵ تەمەنیان و ئاستی تێگەیشتنیان.
  • بۆیان ڕوونبکەوە چی ڕوودەدات ئەگەت ئەندامێکی خێزانەکەتان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێت

لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا، ڕاوێژکاری تایبەت هێشتا بەردەست دەبێت. ئەگەر بەردەست نەبوو، ڕاوێژکاری لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆن بەردەست دەبێت.