نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم

هەندێک لە خزمەتگووزارییەکان لەوانەیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەست نەبن

نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم چی یە؟ 

نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم ئەو چارەسەرەیە کە هەڵبژاردن و گواستەنەوەی پەنابەران لە وڵاتی دووەم بۆ وڵاتی سیێەم لەخۆ دەگرێت، لە کاتێکدا کە وڵاتی سێیەم ڕازی بووە  وەریانبگرێت وەک پەنابەر و بیانپاریزێت و  یارمەتیان بدات و باری نیشتەجێبوونی هەمیشەییان پێ ببەخشیت. ئەم بارە هەمان مافی هاوڵاتیان دەبەخشێتە پەنابەرە هەڵبژاردراووەکان و خێزانەکانیان. هەروەها نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم دەرفەت دەداتە پەنابەران سەرئەنجام ببنە هاوڵاتی سروشتی وڵاتی سێیەم.    

نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم ماف نی یە، و پەنابەران ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ وڵاتی سێیەم. ساڵانە وڵاتان چەند ژمارەێکی دیاریکراویان دەوێت لە پەنابەران، و ژمارەێکی کەمی پەنابەران دەگونجێن لەگەڵ پێوانەی پێشکەشکردنی  کۆمسیاری پەنابەران UNHCR بۆ وڵاتی سێیەم.

ئەگەر هاتوو دیاریبکرێت وەک پەنابەر (دوای پرۆسەی دیارکردنی باری پەنابەری)، ئەوە ناگەینێت کە تۆ یەکسەر دەنێردرێت بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم.

ئەگەر حاڵەتی تۆ هەڵبژێردرا بۆ نێشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم، ئەوا کۆمسیاری پەنابەران پەیوەندیت پێوە دەکات

گشت یارمەتییە مرۆییەکان بێ بەرامبەرن ( واتا بە خٶڕایین)

پرسیار و وەڵام سەبارەت بە نیشتەجێبوون لە وڵاتی سییەم

چۆن دەتوانم داواکاری پێشکەش بکەم بۆ نیشتەجێوون لە وڵاتی سێیەم؟

ناتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت. کۆمسیاری پەنابەران تەنها پەنابەرانی زۆر زیان پێگەینراو دیاری دەکات بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم. هەر حاڵەتێک بە پێی شایستەیی دیاریدەکرێت و پەیوەندی بە بەرواری تۆمارکردن لەگەڵ کۆمسیاری پەنابەرانەوە نییە. ئەو زانییاریانەی لە کاتی تۆمارکردن وەردەگیرێن بەکاردەهێنرێن بۆ دیاریکردنی پەنابەرانی شایستە بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم. هەمیشە دەتوانیت کۆسیاری پەنابەران ئاگادار بکەیتەوە لە هەر گۆڕانکارێک لە دۆخی تۆ لە ڕێگای نامە، نامەی ئەلێکترۆنی (ئیمەیل)، هێلی گەرمی (٨٠٠٦٩٩٩٩)، یاخود لە کاتی تازەکردنەوەی بڕوانامەی تۆمار.

ئایا مافی ئەوەم هەیە دیاری بکرێم بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم؟

نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم ماف نییە. تەنها ژمارەێکی کەمی پەنابەرانی زۆر زیان پێگەینراو دیاری دەکرێن بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم.

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبەرای پەنابەران چ جۆرە پێوانەێک بەکاردەهێنێت بۆ دیاریکردنی پەنابەرانی شایستە بە نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم choose cases for resettlement?

هەر حاڵەتێک بە پێی شایستەیی دیاریدەکرێت و پەیوەندی بە بەرواری تۆمارکردن لەگەڵ کۆمسیاری پەنابەرانەوە نییە. کۆمسیاری پەنابەران تەنها پەنابەرانی زۆر زیان پێگەینراو دیاری دەکات بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم.

کێ بڕیاری کۆتایی دەدات؟

لەگەڵ ئەوەی کۆمسیاری پەنابەران، پەنابەرانی شایستە دیاری دەکات بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم و هەڵدەستێت بە چاوپێکەوتنی پەنابەرە دیاریکراوەکان بۆ هەڵسەنگاندنی شایستەییان بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم. بەڵام هەڵبژاردن و دوا بڕیار دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی سێیەم.

پەیوەندیم پێکرا لەلایان بەشی نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەمی کۆمسیاری پەنابەران، پرسیاری ئەوەیان لێکردم ئەگەر ئارەزووم هەبێت بۆ ئەوەی نیشتەجێ ببم لە وڵاتی سێیەم. لەو کاتە پێیانم گەیاند کە ئارەزووم نییە. لە ئێستادا ئارەزووم هەیە بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم، چۆن دەتوانم کۆمسیاری پەنابەران ئاگادار بکەمەوە؟پ

ئەگەر دەتەوێت زانیاری خۆت نوێ بکەیتەوە لەگەڵ کۆمسیاری پەنابەران و پێیان بگەینت ئارەزوومەندیت لە نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم، ئەوا پەیوەندی بکە بە سەنتەری زانیاری عیراق بە هێلی گەرمی بێ بەرامبەر: ٨٠٠٦٩٩٩٩

دوای چەند ماوە وەڵامی حاڵەتە پێکشەشکراوەکەم وەردەگرم؟

ئەگەر لەلایان کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران پێت ڕاگەینرا کە حاڵەتەکەت پێشکەشکراوە بۆ وڵاتی سێیەمی نیشتەجێبوون، ئەوا چاوەڕوان بکە پەیوەندیت پێوە بکرێت بۆ چاوپێکەوتن لەلایان شاندی هەڵبژاردنی وڵاتی نیشتەجێبوون، یاخود دۆخی حاڵەتەکەت پێ ڕادەگەینرێت لەلایان کارمەندی بەشی نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم.

کارمەندی کۆمسیاری پەنابەران پەیوەندی پێکردم و پێی ڕاگەیاندنم حاڵەتی من دیاری نەکرا بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم؟

کۆمسیاری پەنابەران بە بەردەوامی ڕاوێژکاری دەبەخشێتە پەنابەران سەبارەت بە داواکارییەکانی نیشتەجێ بوون لە وڵاتی سێیەم و حاڵەتی داواکەرییەکانیان و دوا بڕیاری پڕۆسەی نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم. ئەگەر لەلایان کارمەندی کۆمسیار پەیوەندیت پێوە کرا و ئاگادار کرایتەوە حاڵەتی تۆ دیاری نەکراوە بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم، واتا لە ئێستادا حاڵەتی تۆ  لەژێر چاودێری کردن نیە بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم. پێویستە هەمیشە گۆڕانکارییەکانی حالەتی خۆت لە چاوپێکەوتنەکانی نوێ کردنەوەی بڕوانامەی تۆمار بگەینیتە کارمەندی تۆمار، تکایە ئاگادار بکە هەر گۆڕانکارێک نابێتە هۆی گۆڕانکاری بەسەر باردۆخی تۆ لە عیراق یاخود بێ بەشبوون لە پاراستن و یارمەتییەکان.

دەتوانم وڵاتی نیشتەجێبوون (وڵاتی سێیەم) بگۆڕم؟

لە کاتی چاوپێکەوتنی نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم، کارمەندی کۆمسیاری پەنابەران پڕۆسەکەت بۆ ڕوون دەکاتەوەو و دەرفەتی ئەوەت پێدەبەخشێت زانیاری ورد ڕابگەینیت سەبارەت بە باردۆخی خۆت. کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بەر لە پێشکەشکردنی داواکاری تۆ بۆ وڵاتی نیشتەجێبوون پێداچوونەوە بۆ گشت باردۆخەکە دەکات و بە پێی چەند بنەماێک وڵاتی سێێەم هەڵدەبژێرێت لەوانە ژمارەی داواکاری وڵاتی نیشتەجێبوون و پەیوەندی خێزانی لە وڵاتی سێیەم. دەتوانیت حاڵەتی نیشتەجێبوونی خۆت  بکشێنیتەوە، بەڵام تکایە ئاگادار بە ئەگەر حاڵەتەکە بکشێنیتەوە، ئەوا یەکسەر پێشکەش ناکرێتەوە بۆ وڵاتی تر و لەوانەیە دەرفەتی نیشتەجێبوون لەوڵاتی سێیەم لە دەست بدەیت. دووبارە پێشکەشکردنی داواکاری هەڵدەسەنگدرێت و بەپێی هۆکاری کشانەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

ئەگەر من نیشتەجێبوون لە وڵاتێکم ڕەتکردەوە، ئایا هێشتا شایەنی ئەوە دەبم نیشتەجێ بکرێم بۆ وڵاتی سێیەم؟

لە کاتی هەڵسەنگندنی حاڵەتی تۆ، بەشی نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم سەر بە کۆمسیاری پەنابەران هەنگ بۆ هەموو باردۆخەکە دادەنێن و بەپێی چەند بنەماێک وڵاتی سێیەم هەڵدەبژێرن بۆ نموونە هەبوونی دەرفەتی نیشتەجێبوون. ئەگەر تۆ شایستە دیاریکرایت  بۆ وڵاتێک بەڵام ڕەتت کردەوە بەردەوام بیت لە پرۆسەکە، ئەوا پرۆسەکە دادەخرێت بۆ دواتر. دەتوانیت حاڵەتی نیشتەجێبوونی خۆت  بکشێنیتەوە، بەڵام تکایە ئاگادار بە ئەگەر حاڵەتەکە بکشێنیتەوە، ئەوا یەکسەر پێشکەش ناکرێتەوە بۆ وڵاتی تر و لەوانەیە دەرفەتی نیشتەجێبوون لەوڵاتی سێیەم لە دەست بدەیت.

حاڵەتی من ڕەتکراوە لەلایان وڵاتی نیشتەجێبوون (وڵاتی سێیەم)، کەی دووبارە حاڵەتی من پێشکەش دەکرێتەوە وڵاتێکی تر؟

دووبارە پیشکەشکردنی داواکاری بۆ وڵاتی تر یەکسەر نابێت، و هەر حاڵەتێک پڕۆسەی جیاوازی دەبێت. کۆمسیاری پەنابەران بڕیار دەدات بەند بە پیوانەکان و ژمارەی دەرفەتی نیشتەجێبوون ئایا حاڵەتی تۆ دووبارە پێشکەشبکرێتەوە یاخود نا.

ئایا دەتوانم ڕاستەوخۆ لە ڕێگای کۆنسوڵخانە داواکاری پێشکەش بکەم؟

پڕۆسەی وەرگرتنی ڤیزای تایبەت جیاوازە لەگەڵ پڕۆسەی نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم. کۆمسیاری پەنابەران بەشداری ناکات لە پڕۆسەی وەرگرتنی ڤیزای تایبەت. ڕووکردنە کۆنسۆلخانە بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری نیشتەجێبوون هیچ سوودێکی نییە. هەروەک چۆن ئاماژەمان پیکرد لەسەرەوە کۆمسیاری پەنابەران تەنها ئەو پەنابەرانە دیاری دەکات کە زیاترین زیانیان پێگەیشتووە و بەپێی پێوانینی کۆمسیاری پەنابەران شایستە دیاری کراون. لەگەڵ ئەوەشدا، دەتوانیت ڕاوێژکاری پێیگەی کۆچ کردنی ئەو وڵاتە بکەیت کە مەبەستتە بۆ نیشتەجێبوون، بۆ ئەوەی سەیر بکەیت ئایا تۆ گونجاوی بۆ کۆچ کردن و زانیاری وەربگریت سەبارەت بە چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری.

چۆن دەزانم کەمن دیاری کراوم بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم؟

بەشی نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەمی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگترووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕاستەوخۆ پەیوەندیت پێوە دەکەن.

ئایا پێویستە لە کاردکردن و خوێندن بوەستم دوای ئەوەی دیاری کرام بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم؟

نەخێر، پێویستە بەردەوام بیت لە ژیانی ئاسایی و چالاکی ڕۆژانەی خۆت چونکە مسۆگەر نیە کە تۆ نیشتەجێ بکرێت لە وڵاتی سێیەم. هەروەها، پڕۆسەکە درێژ خایەنە لەوانەیە چەند مانگ یاخود ساڵ درێژە بخایەنێت دواتر وڵاتی سێیەم دوا بڕیاری کۆتایی بدات.

چاوپێکەوتنم لەگەڵ کرا بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم، پێویستە کەی بەدوادا چوون بۆ حاڵەتەکەم بکەم؟

لە کاتی چاوپێکەوتندا، بەشی نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەمی سەر بە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ژمارەی تەلەفۆنت پێدەبخشێت کە لە ڕیگایەوە دەتوانی پەیوەندی بە کۆمسیاری پەنابەرانەوە بکەیت و بەدوادا چوون بۆ حاڵەتەکەیت بکەیت. ئەگەر شەش مانگ دوای چاوپێکەوتن هیج زانیارێکت پێنەگەیشت ئەوا پێویستە پەیوەندی بە کۆمسیاری پەنابەران بکەیت.

چی ڕوودەدار ئەگەر حاڵەتی من لەلایان کۆمسیاری پەنابەران قبووڵنەکرا بۆ نیشتەجێبوون ل وڵاتی سێیەم؟

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ئاگادارت دەکاتەوە و نامەی ڕەتکردنەوەت پێ دەبەخشێت.

ئایا دەتوانم گازەندە پێشکەش بکەم ئەگەر هاتوو ڕەتکرامەوە؟

نەخێر سیستەمی گازندە بۆ بەشی نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم نییە. سەڕەرای ئەوەی بەشی نیشتەجێبوون دووبارە پێداجوونەوە بۆ حاڵەتەکەت دەکات بەڵام ئەوە ناگەینێت کە دووبارە پێشکەش دەکرێتەوە.

چی ڕوودەدات ئەگەر هاتوو چاوپێکەوتنم هەبوو لەگەڵ بەشی نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم بەلام گۆڕانکاری لە خێزانەکەم هەبوو، بۆ نموونە هاوسەرگیری، منداڵابوون یاخود مردن؟

لە کاتی هەر گۆڕانکارێک لە پێکهاتەی خێزانەکەت پێویستە ڕاستەوخۆ کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ئاگادار بکەیتەوە. شاردنەوەی ئەوجۆرە  زانیاریانە لەوانەیە کاردانەوەی خراپی بەسەر حاڵەتەکەت هەبێت.