تۆمارکردن لەگەڵ کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR

هەندێک لە خزمەتگووزارییەکان لەوانەیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەست نەبن

دەبێت گشت پەنابەران و پەناخوازان لەگەڵ کۆمسیاری پەنابەران UNHCR تۆماربکرێن و خاوەن بڕوانامەی تۆماری UNHCR بن.

بڕوانامەی ڕەوای تۆماری کۆمسیاری پەنابەران  UNHCR، جەخت دەکاتەوە کە تۆ وەک پەنابەرێک یاخود پەناخوازێک  پێویستیت بە پاراستنی نێودەوڵەتی و یارمەتی هەیە.

ئەو پەناخوازانەی کە بڕوانامەی ڕەوای کۆمسیاری پەنابەرانیان UNHCR نیە، ئەوا بەپێی یاسای عیراقی کۆچکردن و نیشتەجێبوون لە ژێر ترسی نێردنەووە بۆ وڵاتی سەرەکی خۆیان دان. هەروەها لە ژێر مەترسی لە دەستدانی یارمەتییەکان و خزمەتگووزارییەکانی پاراستن دەبن کە پێشکەشدەکرێن لەلایان کۆمسیاری پەنابەران و ڕێکخراووە مرۆییەکان.

بۆ ئەوەی خودی خۆت و خێزانەکەت تۆمار بکەیت وەک پەناخواز ئەوا پێویستە:

  • دیاریکردنی کات (موعد) لە ڕێگای پەیوەندی کردن بە نزیکترین سەنتەری تۆمار و یارمەتییەکانی پاراستنی تایبەت بە کۆمسیاری پەنابەران UNHCR یاخود سەنتەری خزمەتگووزاری کۆمەڵگا، کارمەندانی تەلەفۆن پرسیاری ناو و ڕەگەزنامە و ناونیشانی ئێستا و ژمارەی تەلەفۆن دەکەن، دواتر کاتێکت بۆ دیاریدەکەن کە پێویستە بڕۆیت بۆ سەنتەری تۆمار یاخود سەنتەری خزمەتگووزاری کۆمەڵگا؛
  • لەو ڕۆژە و کاتەی کە بۆت دیاریکراوە پێویستە گشت ئەندامانی خێزانەکە ئامادەبن لە سەنتەری تۆماری UNHCR؛
  • گشت بەڵگەنامە بەردەستەکانی تایبەتی خۆت لەگەڵ خۆت بهێنە؛
  • کارمەندی تۆمارکردنی کۆمسیاری پەنابەران UNHCR هەڵدەستێت بە وێنە گرتن و هەروەها بە وەرگرتنی باێۆمێتری چاوی خۆت و خێزانەکەت. وەرگرتنی باێۆمێتری چاو نابێتە هۆی ئازار و دروستکردنی کێشەی تەندروستی واتا هیچ جۆرە زیانێکی تەندروستی نییە.  
  • کارمەندی چاوپێکەوتنی UNHCR پرسیاری ڕەزامەندیت لێدەکات بۆ هاوبەشکردنی زانیارییەکانی تایبەت بە تۆ. گشت زانیارییەکان بەشێوەێکی نهێنی دەمێنەوە. تەنها ئەو زانیارییانە هاوبەش دەکرێن کە ڕەزامەندیت لەسەر داون بۆ ئەوەی UNHCR هاوبەشی بکات لەگەڵ ڕیکخراوە مرۆییەکان بە مەبەستی وەگرتنی یارمەتی و خزمەتگووزارییەکان؛
  • کۆمسیاری پەنابەران UNHCR بڕوانامەی تۆمارت پێدەبەخشێت کە وێنەو بەروار و ژمارەی تۆمار لەخۆ دەگرێت. هەمیشە ئاگاداری بڕوانامەکە ببە و بە شێوەێکی نهێنی بیپارێزە بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت زانیاری تۆ بە بەد شێوە بەکار بهێنێت.

لە دهۆک (خێوەتگای بەردەڕەش): ئەو کەسانەی تازە هاتوونەتە نیو خیوەتگا پێویستە ڕوو لە نووسینگەی ئاسایشی نێو خێوەتگا بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی، دواتر خۆیان تۆمار بکەن لەگەڵ  ئەنجوومەنی یارمەتی و مرۆیی (برها). دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ئاسایش و تۆمارکردن لەگەڵ (برها) ئەوا دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ بەشی تۆماری کۆمسیار بکەن.  

بڕوانامەی پەناخوازان بەکارە بۆ ١٢ مانگ ( واتا بەسەر دەچێت دوای ساڵێک)، بڕوانامەی پەنابەران بەکارە بۆ ٢٤ مانگ ( واتا بەسەردەچێت دوای دوو ساڵ). هەردوو بڕوانامەی پەنابەری و پەناخوازی پێویستە دوای بەسەرچوونیان تازە بکرێنەوە .

بۆ ئەوەی کاتێک دیاری بکەیت (موعد) وەربگریت پەیوەندی بکە بە :

  • بەغداد: ٠٧٧٣٢٤١٤٤٠٢
  • دهۆک: ٠٧٥٠٣٣٦٤٩٠١
  • هەولێر: ٠٧٥١٩٥١١٩٥١
  • سلێمانی: سەردانی سەنتەری تۆمار بکە

گشت خزمەتگووزارییە مرۆییەکان بێ بەرامبەرە