خوێندن

هەندێک لە خزمەتگووزارییەکان لەوانەیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەست نەبن

خوێندنی سەرەتایی و دوا ناوەندی

گۆڕانکارییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید-٢٩

منداڵانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانی عیراق، لە ئێستادا دەتوانن لە ڕێگای پێگەی خوێندنی ئۆنلاین بخوێنن. کە بنیادراوە لەلایان وەزارەتی پەروەردە: https://www.ewane.krd/

  • وانەی پۆلەکانی ١-١٢ لەخۆدەگرێت بە زمانی کوردی زاراوەی سۆرانی و بادیندی هەروەها بە زمانی عەرەبی بۆ ئوە قوتابییانەی تۆمارکراون لە قوتابخانە
  • ڤیدیۆ و دەق لەخۆدەگرێتەوە کە لە ڕێگایانەوە بابەتە نوێیەکان ڕوون دەکرێتەوە.
  • قوتابیان دەتوانن خوێندنی ئۆنلاین بەکاربهێنن لە ڕێگای لاپتۆپ یاخود سمارت فۆن
  • دەتوانیت بێ بەرامبەر (بە خۆڕایی) قوتابخانەی ئۆنلاین بکەیتەوە لە ڕێگای بەکارهێنانی ئینتەرنێتی یەکێک لە: نەورۆز، تارین نێت، ئاسیا سێل، زین، کورد تێل، تیشک نێت، ئەلسارد، نورتێل، فاستلینک و  ئای کیو.
  • لە ئێستادا وەزارەتی پەرەردە بەرنامەێکی موبایل دروست دەکات بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن بێ ئینتەرنێت بخوێنن

منداڵانی پەنابەران و پەناخوازانی خاوەن کارتی نیشتەجێبوونی بەکار لە عیراق، دەتوانن ڕوو لە وەزارەتی پەروەردە بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی منداڵەکانیان لە قوتابخانە حکوومیەکان بۆ ئاستی سەرەتایی و دوا ناوەندی (بێ بەرامبەر) واتا بە خۆڕایی.

  • منداڵانی پۆلی ١-٣: وەزارەتی پەروەردە هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندی ئاستی قوتابی و بە پێی ئاست لە پۆل دادەندرێت.
  • منداڵانی پۆلی ٤-١٢: دەبێت قوتابیان بڕوانامەی خوێندنیان لە وڵاتی سەرەکی خۆیان بهێنن بۆ وەزاراتی پەروەردە و پێویستە نمرەو ئاستی خوێندنیان تێدا دیاری کرابێت. دواتر وەزارەتی پەروەدە هەڵدەستێت بە یەکسان کردنی بڕوانامەکانیان.
  • بۆ دانیشتووانی خێوەتگای بەردەڕەش: دروستکردنی قوتابخانە لە ژێر بنیادانە، لە ئێستادا وانەی پێگەیشتن و پڕۆگرامە نافەرمییەکەن بەردەستن و پێشکەش دەکرێن لەلایان هاوبەشانی کۆمسیاری پەنابەران UNHCR.

هەروەها، چەندین پڕۆگرامی نافەرمی  بەردەستە بۆ منداڵان و هەرزەکاران، بۆ نموونە:

  • وانەی پێگەیشتن: پەیوەندی هەیە بە پڕۆگرامی فەرمی قوتابخانەکان، بەردەستە بۆ منداڵانی دەرەوەی خێوەتگاکان.
  • خوێندن و مەشقی پیشەگەری و تەکنیکی: تایبەتە بۆ ئەو هەرزەکارانەی لە قوتابخانە ناخوێنن.
  • پەرەسەندن و چاودێری پێشین بۆ منداڵان: بۆ مندالانی پێش چوونە قوتابخانەو و دەستپێکەرەکان.

خوێندنی باڵا

پەنابەران و پەناخوازان دەتوانن لە زانکۆ و پەیمانگاکان بخوێنن وەک قوتابی بیانی.

لە هەرێمی کورستانی عیراق : بە پێی بڕیاری حکومەت ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بخوێنن دەبێت بڕوانامەی دواناوەندیان یەکسان بکەنەوە، بەڵام ئەگەر قوتابیان خوێندنی دواناوەندیان لە هەرێم ئەواو کردبێت ئەوا پێویست بە یەکسان کردنەوە ناکات. بۆ یەکسانکردنەوەی بڕوانامە پێویستە قوتابیان ئەم بڕوانامانەی خوارەوە بهێنن:

  • بڕوانامەی فەرمی پۆلی ٩ و ١٠ و ١١ و ١٢، مۆر کرابێت لەلایان وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی کارووباری دەرەوی وڵاتی سەرەکی خۆیان. هەروەها پێویستە مۆر کرابێت لەلایان باڵیوزخانەی عیراقی.
  • پێشکەشکردنی گشت بڕوانامە مۆرکراوەکان بۆ وەزارەتی پەروەردە بەشی تاقیکردنەوەکان بە مەبەستی پێداچوونەوە.

کۆمسیاری پەنابەران پاڵپشتی لە گرووپێکی بچووکی قوتابیانی دافی دەکات، بە پشتگیری حکوومەتی ئەلمانی. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە پڕۆگرامی دافی کلیک لێرە بکە here

لە ناوەڕاست و باشووری عیراق: ئەندام بوون لە خوێندنی باڵا بەهەمان شێوە پێوست بە یەکسانکردنەوەی بڕوانامەی دواناوەندی دەکات بۆ ئەو قوتابیانەی بڕوانامەی دواناوەندیان لە دەرەوەی عیراق بەدەست هێناوە.

ئەو قوتابیانەی خوێندنی دواناوەندیان لە عیراق تەواو کردووە، دەتوانن بەردەوام بن لە خوێندن لە ڕیگای زانکۆ حکوومییەکانی عیراق.

Fبۆ زانیاری زیاتر و یارمەتی: ڕاوێژکاری کۆمسیاری پەنابەران و ڕێکخراوە هەوبەشەکانی بکە، یاخود پەیوەندی بە هێلی گەرمی سەنتەری زانیاری عیراق، بە بێ بەرامبەر بکە ٨٠٠٦٩٩٩٩