ڕاگەیاندنی (هەواڵدان)ی فێل و ساختەکاری

گشت یارمەتییە مرۆییەکان بێ بەرامبەرن، بەخشینی هەر بڕە پارەێک نابێتە هۆی وەرگرتنی هەر جۆرە یارمەتییەک
ئاگاداری ئەوە بە هەر جۆرە یارمەتییەکی کۆمسیاری پەنابەران UNHCR پێشکەشکرا بەرامبەر بڕە پارەێک واتا فێل و ساختەکارییە

ئاگاداری فێڵ بە

  • متمانە بە هیچ کەسێک و ڕێکخراوێک مەکە کە داوای پارە بکەن بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگووزارییەکانی کۆمسیاری پەنابەران و هاوبەشەکانی.
  • داوا بکە کە ناسنامەی ئەو کەسانە ببینی کە یارمەتی پێشکەش دەکەن، دوای بینینی ناسنامەی کارکردنیان ئینجا زانیاری کەسی و بڕوانامەی شارستانیان لەگەڵ بەش بکە.
  • ئاگاداری ئەوانا بە کە دەرفەتی نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم بۆ پێشکەش دەکەن، یاخود یارمەتی دارایی و یارمەتی تر، یان بڕوانامەی نا دروست و بانگەشەی ناڕاست بەڕامبەر بڕە پارەێک. ئەم جۆرە پێشکەشکراوانە لەوانەیە لە ڕێگای ڕاستەوخۆ یاخود تۆڕی کۆمەڵایەتی پێشکەش بکرێن بۆ نموونە فەیس بووک، یو تیوب، وەتس ئاپ، ڤایبەر، تیلیگرام، یاخود هەر جۆرە تۆڕێکی تر.
  • ئەو کەسانەی کە مەبەستیانە سوودمەن بن لە باردۆخی تۆ لەوانەیە بڕوانامەی ساختەت پشان بدەن بۆ ئەوەی بیسەلمێنن پەیوەندیان بە کۆمسیاری پەنابەران  UNHCR  یاخود ڕێکخراوە هاوبەشەکانی هەیە.

بۆ زانیاری دروست سەبارەت بە کار و خزمەتگووزاری کۆمسیاری پەنابەران UNHCR لە عیراق: ڕاوێژکاری پێگەی فەرمی کۆمسیاری پەنابەران بکە، یاخود ماڵپەری کۆمسیاری پەنابەران لە فەیسبووک، یان پەیوەندی بکە بە هێلی گەرمی بێ بەرامبەری سەنتەری زانیاری عیراق.

هەواڵبدە ئەگەر گۆمانت هەبوو فێڵ هەبێت

پیێوسیتە بە زووترین کات هەواڵبدەیت لەسەر حاڵەتی گوومان لێکراو بۆ کۆمسیاری پەنابەران یاخود پەنا ببەیت بۆ نزیکترین بنکەی پۆلیس ئەگەر:

  • داوای پارە یاخود هەر جۆرە بەرامبەرێکت لێکرا بۆ نموونە داواکاری سێکسی
  • بەڵگەنامە و بڕوانامەکانی تۆ لەلایان کەسێکەوە بردرا

بۆ هەواڵدان سەبارەت بە فێڵ بۆ کۆمسیاری پەنابەران

بەشێوەێکی ڕاستەوخۆ هەواڵ بگەینە بە ئۆفیسی سەرەکی جینیڤا

  • [email protected]
  • فاکس: 7380 739 22 41+
  •  UNHCR, 94 Rue de Montbrillant, 1202 Geneva, Switzerland :مەیل

بۆ هەواڵدان سەبارەت بە فێڵ بۆ کۆمسیاری پەنابەران

  • [email protected],
  • یاخود پەیوەندی بکە بە سەنتەری زانیاری عیراق بە هێلی بێ بەرامبەری ٨٠٠٦٩٩٩٩

هەموو جۆرە هەواڵدانێک بە نهێنی دەمێنێەوە و بە شێوەێکی جدی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت