یارمەتی دارایی

گشت یارمەتییەکان بێ بەرامبەرن

هیچ کرێێک بۆ هەر جۆرە خزمەتگووزارێک مەدە

هیچ جۆرە کەم کردنەوێک لە بڕی یارمەتییەکە قبوڵ مەکە

هەندێک لە خزمەتگووزارییەکان لەوانەیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەست نەبن

یارمەتی دراو(دارایی) فرە-مەبەست چی یە؟

کۆمسیاری پەنابەران یارمەتی دارایی بەکاردەهێنێت بۆ پێشکەشکردنی پاراستن و یارمەتی و خزمەتگووزاری بۆ پەنابەران و پەناخوازانی زۆر زیان ێگەیشتوو. یارمەتی دارایی یارمەتی پەنابەران و پەناخوازان دەدات چەندین جۆری پێداویستیان دابین بکەن بۆ نموونە، خۆراک و ئاو و پیویستی تەندروستی و دۆزینەوەی پەناگە.

  • وەک پەنابرەێک یاخود پەناخوازێکی دانیشتووی وڵاتی عیراق، لەوانەیە شایەنی وەرگرتنی یارمەتی دارای ییت لەلایان کۆمسیاری پەنابەران و هاوبەشە مرۆییەکانی.
  • پەنابەران و پەناخوازانی شایەن وەرگرتنی یارمەتی دارایی ٢٩٢،٠٠٠ عیراقی وەردەگرن هەر مانگێک، یارمەتی دارایی بەردەوام دەبێت بۆ ماوەی ١٢ مانگ دوای وەرگرتنی بۆ یەکەمجار.

ئەگەر تۆ هەڵبژێردرایت کە شایەن بیت بۆ یارمەتی دارایی: کورتە نامەێکت بۆ دێت (SMS) لەو ژمارە تەلەفۆنەی تۆمارکراوە و ڕێنمایی لە خۆ دەگرێت سەبارەت بە چۆنیەتی وەرگرتنی یارمەتییەکە.

یارمەتی دراو (دارایی) وەرزی چی یە؟

هەندێک لە ساڵان، لە کاتێکدا سەرمایە هەبێت کۆمسیاری پەنابەران هەڵدەستێت بە دابەشکردنی یارمەتی وەرزی بەسەر پەنابەران و پەناخوازان لە کاتێکی دیاریکراوی ساڵدا.

  • یارمەتی دارایی (دراوی) وەرزی تەنها یەکجارە و بەمەبەستی یارمەتی دانی پەنابەر و پەناخوازە زۆر زیان پێگەیشتووەکانە بۆ ئەوەی پێداویستەیەکانی زستانە دابین بکەن. یارمەتی وەرزی هەموو کات بەردەست نییە، کۆمسیاری پەنابەران ئاگادرتان دەکاتەوە ئەگەر تۆ وخێزانەکەت یارمەتی زستانە وەربگرن.

کێ شایستەی وەرگرتنی یارمەتی داراییە؟

  • کۆمسیاری پەنابەران یارمەتی دارایی فرە مەبەست و یارمەتی دارایی وەرزی دابین دەکات بۆ کەسانی زۆر زیان پیگەیشتوو بە پێی هەڵسەنگاندنی پێوانەی زیان پێگەیشتووان.
  • ناتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ وەرگرتنی یارمەتی دارایی. بەڵام، دەتوانیت داوا بکەیت حاڵەتی تۆ هەڵسەنگرێت یاخود ئەگەر هاتوو گۆڕانکاری بەسەر باردۆخی تۆ هاتبوو دووبارە هەڵسەنگرێت.

چۆن یارمەتی دارایی پێشکەش دەکرێت؟

یارمەتی دارایی پێشکەش دەکرێت لە ڕێگای زەین حەوالە یاخود ئاسیا حەوالە، بە کردنەوەی جزدان یاخود تەکنەلۆجیای وەرگرتنی بایۆمێتری چاو

  • کورتە نامەێکت بۆ دێت (SMS) لەو ژمارە تەلەفۆنەی تۆمارکراوە و ڕێنمایی لە خۆ دەگرێت سەبارەت بە چۆنیەتی وەرگرتنی یارمەتییەکە.