نوێترین ڕاگەیاندنەکان

بەشداریکردن لە ڕاهێنانی وەرگێڕەکان لە ڕێکخراوی METadrasi

شارەوانی ئەسینا: ئامادەبوون لە بارودۆخی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا 

  • حەوت ( ٧ ) هۆڵی فێنککەرەوە بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان. 

شوێنە فێنککەرەوەکان، کە لە کاتژمێر  ٨ ی سەرلەبەیانی هەتا کاتژمێر  ٨ ی ئێوارە کراونەتەوە، ئەمانەی خوارەوەن:  

١. یانەی هاوڕێیەتی کوکاکییوو، دراکوو ٢٦-٢٨، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٩٢٣٢٠٤٤ 

٢. یانەی هاوڕێیەتی ” گریمانەی خاوەندار ” نەییوو کۆسموو، خێلدرایخ١٥، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٩٢٤٠٤٠٣ 

٣. یانەی هاوڕێیەتی ڤۆتانیکوو، کۆزانی٤، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٣٤٢٣٧١٦ 

٤. یانەی هاوڕێیەتی کۆلۆکیثنوس، ئەیمۆنۆس٩ و ئاستروس، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٥١٤٠٨٧٧ 

٥. یانەی هاوڕێیەتی ئاگییۆ ئێلەفثەرییوو، ئاخرنۆن ٣٧٢، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٢٠١٢٣٣٤ 

٦. یانەی هاوڕێیەتی کیپسەلیس سکیروو و کافکاسوو، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٨٨١٥٨٧٧   

٧. یانەی هاوڕێیەتی ئەبەلۆکیپۆن، پانۆرموو کێ ڤاثەیۆس، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٦٤٥٩٨٩٠ 

لە شوێنە فێنککەرەوەکاندا هەموو ئەو پابەندییە تەندروستی و پارێزبەندییانەی کە ڕەچاوکراوە تایبەت بە کۆڤید-١٩   لەلایەن پێکهاتەی تەندروستی گشتی نیشتمانییەوە ( ئێۆدی ) بە توندی جێبەجێ دەکرێت، بەستنی دامامک بۆ هەموو هاووڵاتیان فەرمییە لەهەموو ماوەی مانەوەیاندا لە شوێنە فێنککەرەوەکاندا، ئامێری فێنککەرەوەی تەواوی شوێنەکە و مەلهەمی پاکژکەرەوە بۆ پاراستنی هاوڵاتییان دابینکراوە. 

  • هەروەها، یەکەی خزمەتگوزاری ڕێگەوبانی ناوەندی پێشوازی و هاوکاریکردنی شارەوانی ئەسینا ( ن، پ، ها، ش، ئە )  بەردەوام دەبن لە پڕۆژەکەدا لە هەموو ماوەی بارودۆخی پلەی بەرزی گەرمادا، ڕێنماییکردنی بێلانەکانی ناو شار بەمەبەستی خۆپاراستن لە پلەی بەرزی گەرما، هاوکات، ئاوی ساردیان پێ دەدەن، دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانیان، هەروەها پێیان ڕادەگەیەننن سەبارەت بە شوێنە فێنککەرەوەکان کە دابینکراوە لەلایەن شارەوانییەوە. 
  • بۆ زیاتر خزمەتگوزاری کردنیان، پێوسیتە کە پێشتر ئارەزوومەندان یان پەیوەندی بکەن بە یانەی هاوڕێیەتی کە مەبەستییانە، یان پەیوەندی بکەن بە هێڵی خزمەتگوزاری شارەوانی ١٥٩٥، یاخود بە ژمارە تەلەفۆنی ناوەندەوە ٢١٠٥٢٧٧٠٠٠ 
  • هاوکات، ” هێڵی یارمەتی ” یەکە پزیشکییەکانی شارەوانی ئەسینا  بەکارخراوە، کە لە ڕێگەیەوە زانیاری دەدرێت بە مەبەستی پشتگیریکردنی هاولاتیانی شار (  ٢١٠٣٦٣٨٠٤٩ لە کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی هەتا ٧:٣٠ی ئێوارە). 

پلەکانی گەرما 

پلەی ٢ ( سێشەممە ٢٦/٧ وە چوارشەممە ٢٧/٧ )  

پلەی گەرمی زۆر بەرز، مەترسی بۆ تەندروستی، پارێزبەندی بکەن، هەوڵ بدەن کە یارمەتی ئەو کەسانە بدەن کە حاڵەتی تایبەتیان هەیە. 

  

  • بۆ ڕێنمای و زانیاری پەیوندی بکە بە ژمارەی ٢١٠-٣٦٣٨٠٤٣ شارەوانی ئەسینا وە. 
  • پەیژی ئەلیکترۆنی شارەوانی ئەسینا بە مەبەستی گوزەرانکردن لە پلەی گەرمای ئەسینا. 
  • پرۆگرامەکە دابەزێنە لە سمارتفۆنەکەدا EXTREMA Global  بۆ وەرگرتنی زانیاریەکان و بەسەرکردنەوەی نەخشەکە. 
  • ئەگەر لە ماڵەوە فێنکیتان نابێتەوە، یانەیەکی هاوڕێیەتی بەسەر بکەرەوە. 
  • ئەوانەی تەمەنیان لەسەروی ٦٥ ساڵەوەیە، منداڵانی بجووک، ئافرەتانی دووگیان و شیردەران، ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستی درێژخایەنیان لەگەڵدایە و کرێکاران کە لە دەرەوە کاردەکەن، زۆر زیارتر لە مەترسیدان، چاودێریان بکەن! 
  • بەردەوام ئاو بخۆنەوە و هەوڵ بدەن لە سێبەر و فێنکیدابن 

*دوورەپەرێزبن لە قاوەخواردنەوە، ئەلکوهۆل و خواردنەوەکان 

*بڕۆنە شوێنە فێنککراوەکان بە لایەنی کەم ٢ بۆ ٣ جار لە ڕۆژێکدا 

*بە بەردەوامی چەند جارێک لە ڕۆژێکدا دووش بە ئاوی سارد بکەن 

ئەگەر دەکرێت لە ماڵەوە بمێننەوە و لە کاتە زۆر گەرمەکانی ڕۆژدا، لە  ١١ی بەیانی هەتا ٦ی ئێوارە لە دەرەوە 

  • هەوڵ بدەن کە ئەو پیرەمێردانەی دراوسێتان کە بە تەنیا دەژین  بەسەریان بکەنەوە ( بە لایەنی کەمەوە ٢-٣ جار لە ڕۆژێکدا ). 

  

ئاگاداری ساختەکاری

٢٧ ئایاری ٢٠٢٢

ئایا لەم دواییانەدا لە تێلیگرام ئەم بانگهێشتنامەیەی خوارەوەت پێگەیشتووە؟

تکایە بە ووردی سەیری بکە، ئەگەر پێت گەیشتوە تکایە ئاگاداربە کە ئەوە ساختەکاریە. ئەگەر نا تکایە ئاگاداربە لە ئەگەری پێگەشتنی دانەیەکی لەو جۆرە.

پەناخوازان و پەنابەران ڕایانگەیاندووە کە ئەم بانگهێشتنامەیەیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی بەشداری کەناڵێکی تێلێگرام بکەن کە وەک UNHCR خۆی دەناسێنێت و لۆگۆکەی بەکار دەهێنێت.

دووپاتی دەکەینەوە

ئەمە ساختەکاریەو پەیوەندی بە UNHCR نیە.

کەناڵە فەرمییەکانی پەیوەندییەکانی UNHCR لە یۆنان ئەمانەی لای خوارەوەن:

هەموو خزمەتگوزاری و چالاکییەکانی UNHCR بەخۆڕاییە. هیچ کاتێك داوات لێ ناکرێت پارە بدەیت بۆ هیچ کام لەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن UNHCR یان هەریەکێک لە هاوبەشەکانی پێشکەش دەکرێن. تکایە باوەڕ بە کەس مەکە کە پێت بڵێت کە ئەگەر پارە بدەی دەتوانێت یارمەتیت بدات لە ناو تۆمارکردن، نیشتەجێکردن یان خزمەتگوزارییەکانی تر.

لەیادت بێت: دەتوانن پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن لە ژمارە تەلەفۆنی  100  یان بەڕێوەبەرایەتی تاوانی ئەلیکترۆنی لە ژمارە 11188  و 2144027860