” ئەگەر خزم و کەسوکاری وونبووتان هەیە لە بەلەمە نوقووم بووەکەی پیلۆس، تکایە پەیوەندی بکەن بە بەشی گەڕان و بەیەکسختنەوەی ئەندامانی خێزان سەر بە خاچی سووری یۆنانی لە 2105230043 & 2105140440 (بۆ وەرگێڕان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە) وە هەروەها لە ڕێگەی ئیمەیل [email protected] “


UNHCR کە ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە ئەکگرتووەکانە، ماڵپەڕی help.unhcr.org/Greece بۆ پەنابەران و پەناخوازان لە یۆنان دروستکردووە. لەم ماڵپەڕەدا دەتوانیت زانیاری دەربارەی:•
لە کوێ دەتوانیت داوای یارمەتی بکەیت لە یۆنان؟
• چۆن دەتوانیت داوای پەنابەری بکەیت لە یۆنان ؟
• چۆن دەتوانیت داوای یەکگرتنەوەی خێزابکەیت؟ ڕێکارەکانی یەکگرتنەوە لەگەڵ ئەندامێکی تری خێزانەکەت لە ووڵاتێکی ئەورووپی تر.
• چ ماف و ئەرکێکت هەیە وەك پەنابەرێك یان پەناخوازێك لە یۆنان ؟
• چۆن دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت بگەڕێیتەوە بۆ ووڵاتی خۆت؟
• ڕؤڵ و چالاکیەکانی UNHCR لە یۆنان.
دەتوانیت هەر لاپەڕەیەك لە ڕێگەی دوگمەی Menu بدۆزیتەوە ( سەرەوەی چەپ لە مۆبایل، بەشی لای ڕاست لە لاپتۆپ و کۆمپیوتەری سەر مێز ).
ماڵپەڕی یارمەتی HELP بەم زووانە بە دوا زانیاری نوێ دەکرێتەوە. تکایە بەردەوام سەردانی ماڵپەرڕەکە بکە بۆ ئەوەی هەمیشە ئاگاداری دواهەواڵەکان بیت

لەچوارچێوەی کاردانەوەی هەماهەنگی دەوڵەت دا، کوتان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید-١٩ دەستی پێکردووە، هەموو ڤاکسینەکان لە یۆنان تەواوی مەرجەکانی سەلامەتی و بە ئەنجامیان تێدایە، تکایە کە پەیڕەوی ئەو ڕێنماییانەی خوراەوە بکە بە مەبەستی ئەوەی کە بزانن چۆن ناو تۆمار بکەن بۆ ئەوەی کە کوتان بکەن. https://help.unhcr.org/greece/ku/about-coronavirus/covid19vaccination/
خۆت بپارێزە
ئەوانی تر بپارێزە
کوتان بکە
بۆ زانیاری دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرتە لێرە بکە