ئەگەر بۆ زانیاری دەگەڕێن سەبارەت بە:
- پابەندییە کاتیەکانی کۆرۆنا کۆڤید-١٩
- بەشە خزمەتگوزارییەکان
- ئیشوکارەکانی پەنابەرێتی
- ناونوسینی منداڵان لە قوتابخانە
- چۆن ئامکا یان پاییپا دەربهێنن بە مەبەستی ئەوەی خزمەتگوزاریە تەندروستییەکانتان بۆ بکرێت
لێرەدا ماڵپەری نوسینگەی زانیاریەکان بۆ پەنابەران بەسەر بکەرەوە www.refugee.infoزانیارییەکان بدۆزەرەوە بە زمانەکانی ئینگلیزی، فەرەنسی،عەرەبی، فارسی و ئوردوو، هەروەها زانیاری تایبەت بە بابەتەکانی پەنابەران بەردەستخراوە لە ماڵپەری نوسینگەی زانیارییەکان بۆ پەنابەران لە فەیسبووک بەزمانەکانی ئینگلیزی، فەرەنسی، عەرەبی، فارسی، ئوردوو، لینگالە، کرمانجی و سۆماڵی.
لە حاڵەتێکدا کە ویستان لەگەڵ یەکێك لەئەندامانی تیمەکەدا قسە بکەن، پەیامێك بنێرە لە ڕێگەی مەسنجەرەوە لە فەیسبووك بۆ یەکێك لەو زمانانەی سەرەوە.
نوسینگەی زانیارییەکان بۆ پەنابەران بە ڕێزەوە ئاسایشی ئەو زانیاریانە و متمانەییە دەپارێزێت کە لەگەڵیان هاوبەش دەکەن.
ڕێبەرنامەکان بۆ پەناخوازان و پەنابەران
ئەو دوو ڕێبەرنامەیە دابینکردنی دەزگا خزمەتگوزاریەکان پێشکەش دەکەن بەو پەناخواز و پەنابەرانەی کە لە شارەکانی ئەسینا و ساڵۆنیك دا نیشتەجێن. لە لایەن نوسینگەی زانیاریەکانی پەنابەران بە هاوکاری کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران. ئەو ڕێکخراوانەی کە لە ناو ڕێبەرنامەکە دانە ئاماژەیان پێکراوە کەوا یارمەتی بەخۆڕایی پێشکەش دەکەن. کە ئەم خزمەتگوزاریانە لەخۆدەگرێت، چارەسەرگەری پزیشکی، پشگیری کۆمەڵایەتی، پشگیری دەروونی، چاودێری و خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی، ڕاوێژکاریەکانی یاسایی، ژەمەکانی خواردن ، شوێنگەی مانەوە / جێگای مانەوە، یارمەتیدانی شتوومەک، فێربوون / خوێندن، خزمەتگوزاریەکان بۆ ئەو کەسانەی کە هەڵگری نەخۆشی ئایدزن، هەروەها لەگەڵ ئەو خزمەتگوزاریانەش بۆ ئەو کەسانەی کە بونەتە قوربانی جیاکاریەکان بە هۆی دەربڕینی ناسنامەی سێکسیان یاخود بەهۆی هەڵبژاردەی ئارەزووی سێکسییان.
هەروەها ئەم ڕێبەرنامەیە ئەو دەزگا بەرپرسە سەربەخۆیانەی تێدایە کە دەتوانن داوای هاوکارییان لێبکەن لە کاتێکدا کە مافەکانتان پێشێل دەکرێت لەلایەن دەزگا فەرمیە گشتیەکان یان دەزگا و دامەزراوە ئەهلیەکان یانیش کەسە ئاساییەکان و کەسە یاساییەکان.
ڕێبەرنامە بۆ شاری ئەسینا
ڕێبەرنامە بۆ شاری ئەسینا لێرەدا بەم زمانانە بەردەستە یۆنانی، فەرەنسی، تورکی، کوردی سۆرانی Greek – French – Turkish – Somali
وە هەروەها بە زمانەکانی ئینگلیزی، بە عەرەبی، بە فارسی و ئوردوو Arabic – English – Farsi – Urdu
ڕێبەرنامە بۆ شاری ساڵۆنیك
ڕێبەرنامەی شاری ساڵۆنیك لێرەدا بەم زمانانە بەردەستە ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، ئوردوو English – Arabic – Farsi – Urdu
وە هەروەها لێرەشدا بەم زمانانە یۆنانی، فەرەنسی، تورکی، وەهەروەها بە کوردی سۆرانی Greek – French – Turkish – Somali
Last update: 05/11/2021