منداڵانی کچ و کور ژێر تەمەنی ١٨ ساڵ پێویستیان بە پاڵپشتی تایبەت هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستی جیاواز و چارەسەر کردنی ئەو مەترسیانەی تێدەپەڕێنن بەهۆی تەمەنیان. پڕۆگرامی مندالان پێویستە جەخت بکاتەوە کەمنداڵان دەگەن بە خزمەتگووزاری پێوسیت بە پێی باشترین بەرژەوەندی منداڵ.
مەترسی لەسەر منداڵان:
مندالان لەوانەیە تووشی مەترسی بن لەسەر کامەرانی و تەندرووستیان، بۆ نموونە:
- نەبوونی بڕوانامەی شارستانی و بڕوانامەکانی تر.
- جیابوونەوە لە دایک و باوک و خێزان دوای یان لە کاتی گەشتی فڕۆکە یاخود لە کاتی جێگۆڕین.
- چەوسانەوە و تووندوتیژی سێکسی. کچان زیاتر تووشی تووندوتیژی سێکسی دەبن، بەڵام مندالی کوڕیش لەژێر مەترسی دا دەبن و کاریان لێ دەکات.
- ناڕێکی زەینی و پەرێشانی دەروونی.
- سەربازگیری لەلایان هێزی چەکدار و گرووپی چەکدار.
- فرۆشتنی منداڵ و قاچاخ کردن بە منداڵ.
- تووندوتیژی جەستەیی و چالاکی زیانبەخش، کە لەوانەیە لە ماڵەوەش ڕووبدات.
- بەکارخستنی منداڵ.
- دەست بەسەرگرتن.
خزمەتگووزارییەکانی پاڵپشتی کردن لە منداڵ
کۆمسیاری پەنابەران UNHCR کاردەکات لەگەڵ هاوبەشەکانی و کۆمەڵگا و پەیوەندی داران بۆ ئەوەی چارەسەری کەسی و پاڵپشتی دەروونی دابین بکات بۆ منداڵان. هەروەها پڕۆگرامی تایبەتی هەیە بۆ دیاریکردنی ئەو هۆکارانەی منداڵ دەخەنە مەترسیەوە.
چەندین خزمەتگووزاری جۆراوجۆر بەردەستن، بە پێی شوێنی نیشتەجێبوون لە عیراق، بۆ نموونە:
- بۆشایی هاوڕێ بۆ منداڵان یاخود خزمەتگووزاری گەڕۆک.
- خزمەتگووزاری یاسایی و چارەسەری کەسی .
- دابینکردنی چاودێری بۆ ئەو منداڵەنەی پێویستیانە.
- پاڵپشتی دەروونی بۆ منداڵان و چاودێرەکانیان.
- پاڵپشتی گشتی و چارەسەرکردنی ئەو زیانانەی بە منداڵ گەیشتووە.
چۆن هەواڵدەدەیت؟
ئەگەر باوەڕت وایە منداڵێک لە ژێر مەترسی زیان پێگەیشتن دایە، تکایە بێ دەنگی بشکێنە و پەیوەندی بکە بە:
سەنتەری زانیاری عیراق 80069999
بۆ پەنابەران و پەناخوازان و ئاوارەکانی عیراق، سەنتەری زانیاری عیراق بەردەستە لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە لە ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنج شەممە هەروەها لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٣ی ئێوارە لە رۆژانی هەینی و شەمە
گشت پەیوەندییەکان بە خۆڕایین و بە شێوەێکی نهێنی دەمێنەوە