هەندێک لە خزمەتگووزارییەکان لەوانەیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەست نەبن
نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم چی یە؟
نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم ئەو چارەسەرەیە کە هەڵبژاردن و گواستەنەوەی پەنابەران لە وڵاتی دووەم بۆ وڵاتی سیێەم لەخۆ دەگرێت، لە کاتێکدا کە وڵاتی سێیەم ڕازی بووە وەریانبگرێت وەک پەنابەر و بیانپاریزێت و یارمەتیان بدات و باری نیشتەجێبوونی هەمیشەییان پێ ببەخشیت. ئەم بارە هەمان مافی هاوڵاتیان دەبەخشێتە پەنابەرە هەڵبژاردراووەکان و خێزانەکانیان. هەروەها نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم دەرفەت دەداتە پەنابەران سەرئەنجام ببنە هاوڵاتی سروشتی وڵاتی سێیەم.
نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم ماف نی یە، و پەنابەران ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ وڵاتی سێیەم. ساڵانە وڵاتان چەند ژمارەێکی دیاریکراویان دەوێت لە پەنابەران، و ژمارەێکی کەمی پەنابەران دەگونجێن لەگەڵ پێوانەی پێشکەشکردنی کۆمسیاری پەنابەران UNHCR بۆ وڵاتی سێیەم.
ئەگەر هاتوو دیاریبکرێت وەک پەنابەر (دوای پرۆسەی دیارکردنی باری پەنابەری)، ئەوە ناگەینێت کە تۆ یەکسەر دەنێردرێت بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم.
ئەگەر حاڵەتی تۆ هەڵبژێردرا بۆ نێشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم، ئەوا کۆمسیاری پەنابەران پەیوەندیت پێوە دەکات
گشت یارمەتییە مرۆییەکان بێ بەرامبەرن ( واتا بە خٶڕایین)