چاوسانەوەی سێکسی و بەدڕەفتاری هەڵسوو کەوتێکی قبوڵنەکراوە و قەدەغەیە بۆ گشت کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی
چەوسانەوەی سێکسی چی یە؟
هەر جۆرێک لە کردار یاخود هەوڵدان بۆ بەد ڕەفتار کردن و بەکارهێنانی هێز و لاوازی بەرامبەر بە مەبەستی سێکس
بەدڕەفتاری سێکسی چی یە؟
هەر جۆرە کردەوەێک یاخود هەڕەشەکردنی کرداری سێکسی بە زۆر و بێ ڕەزامەندی
چەوسانەوەی سێکسی و بەد ڕەفتاری لەوانەیە بەسەر هەموو کەس ڕووبدات، پیاو، ژن، کچ و کوڕ لە هار تەمەنێک بن و لە هەر دۆخێک بن.
پاراستن لە چەوسانەوەی سێکسی و بەد ڕەفتاری
بەپێێ یاسای هەڵسووکەوتکردنی کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کارمەندای کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و ڕێکخراوە مرۆییەکان پێویستە دوور بکەون لەم خاڵانەی خوارەوە:
- بوونی چالاکی سێکسی بەرامبەر بەخشینی پارە، یان دامەزراندن یاخود ڕەفتاری تایبەتی و بەدەست هێنانی خزمەتگووزای.
- هەبوونی چالاکی سێکسی لەگەڵ منداڵی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ
- بەشداریکرد لە هەر جۆرە شەرمەزارکردنێکی سێکسی، و بێ ڕێزی کردن.
هەواڵبدە ئەگەر گۆمانت هەبوو لەسەرچەوسانەوەی سێکسی و بەدڕەفتاری
ئەگەر زانیاریت یاخود گومانت هەیە لە ئەگەری بوونی چەوسانەوەی سێکسی و بەد ڕەفتار کردنی کارمەندێکی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، یاخود نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان تکایە یەکسەر هەواڵبدە بۆ نووسینگەی سەرەکی لە جنێڤا لە ڕێگای:
- ئیمەیل: [email protected]
- فاکس: 7380 739 22 41+
- مەیل: UNHCR, 94 Rue de Montbrillant, 1202 Geneva, Switzerland
ئەگەر هەواڵبدەیت پێویستە ئەم زانییاریانەی خوارەوە ئاماژە پێبکەیت:
- چی ڕوویدا؟
- بە ووردی ڕوونبکەوە چی ڕوویدا و ڕووداوەکە چۆن بوو
- کێ هەستا بەم کردارە؟
- زانیاریت هەیە ئەگەر کەسانی ترش تێوەگڵابن؟ ئەگەر دەکرێت، تکایە ناوی سیانی و ناوی ڕێکخراو بنووسە.
- کەی و لە کوێ ڕووداوەکە ڕووی دا؟
- ئەگەر دەکرێت، ئاماژە بە کات و بەروار بکە
هەموو جۆرە هەواڵدانێک بە نهێنی دەمێنێتەوە و بە شێوەێکی جدی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت