ئەسینا

زانیاری دەربارەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان لە ئەتیکی بە هۆی درمی کۆڤید-١٩

خزمەتگوزاریەکانی شارەوانی

  • هێڵی پەیوەندی کردن بە شارەوانی ئەسینا ٢١٠٥٢٧٧٠٠٠

لە دووشەممە – هەینی کاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی – ٨:٠٠ ئێوارە

خزمەتگوزاری تەرجومە نییە

  • پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی ٢١٠٣٦٣٧٣٦٥ خزمەتگوزاری تەرجومە نییە
  • پشتگیری فریاکەوتنی سەرەتایی ٢١٠٣٦٣٨٠٤٩ خزمەتگوزاری تەرجومە نییە

ACCMR بنکەی تەنسیقی ئەسینا بۆ کاروباری کۆچبەران و پەنابەران

  • ئەو ڕیکار و کردارانەی لە ئەسینا گیراونەتە بەر بۆ پارێزگاری تەندروستی گشتی (١٤ ڕێکار) https://www.accmr.gr/el/html?art=1
  • خزمەتگوزاری و چالاکی بۆ گرووپە دۆخ ناسکەکان (لە نێویاندا کۆچبەران و پەنابەران). نەخشەی خزمەتگوزیەکان لەبەردەستدایە لە : LINK
  • زانیاری دەربارەی ڕیکارەکانی خۆپارستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ فەرمانبەر و کارمەند وسوودمەندەاکن. LINK

نەخۆشخانەکانی ناوچەی ئەتیکی

هە موو نەخۆشخانەکان لە یۆناندا لە ئێشکدایە، بۆیە هەموو نەشتەرگەریەکانی کە پێش بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ کاتی بۆ دیاری کرابوو هەڵدەوەشێتەوە. ئەو کەسانەی تووشی باری تەندروستی ناکاو دەبن دەبێت بچن بۆ بە بەشی فریاکەوتنی نزیکترین نەخۆشخانە.

ئەو کەسانەی نیشانەکانی کۆڤید-١٩ (تا و کۆخە و تەنگەنەفەسی) لێدەردەکەوێت دەبێت پەیوەندی بکەن بە هێڵی تەلەفۆنی یارمەتی ڕێکخراوی نیشتیمانی تەندروستی گشتی ١١٣٥ بکەن کە ٢٤ کاتژمێر لە کاردایە (وەڵامدانەوە بە زمانی یۆنانی و ئینگلیزیە) . ڕێکخراوی نیشتیمانی تەندروستی گشتی – EODY : https://eody.gov.gr/

پشتگیری ئارسیس ARSIS بۆ منداڵانی بێ جێگە و تەنها لە ئەسینا لە لایەن تیمی کاری کۆمەڵایەتی شەقام لە ئارسیس

ئارسیس بەردەوامە لە چالاکیەکانی ناو شەقامەکان بۆ دابینکردنی یارمەتی وەك پێویستیەکانی پاك و خاوێنی و کیسە خەو و جلوبەرگ شاحنەی خۆری بۆ منداڵانی بێ جێگەو تەنها. هەرکەسێك تەمەنی خوار ١٨ ساڵەو دایك و باوکی لەگەڵ نییە و ئێستا بێ جێگەیە و لە ئەسینایە دەتوانێت پەیوەندی بکات بە تیمی کاری کۆمەڵایەتی شەقام لە ئارسیس لە ژمارە تەلەفۆنی (٦٩٤١٤١٠٧٧٧) ، تەلەفۆنی ئەرزی و پەیوەندیکردنی ئەلەکترۆنی و ڤایبەرو واچ ئاپ و ئیمۆ لەم سایتە دەبینیتەوە [email protected]

سەکۆی یارمەتی ئۆنلاینی ئەنجوومەنی یۆنانی بۆ پەنابەران GCR

پەنابەر و خوازیارانی پەنابەری کە کەیسی کراوەیان نیە لە ئەنجوومەنی یۆنانی بۆ پەنابەران. جی سی ئار سەکۆیەکی یارمەتی ئۆنلاینی دامەزراندووە لە فەیسبوك، ئەوانەی مەبەستیانە دەتوانن پرسیارەکانیان بنێرن لە ڕێگەی میسەنجەرەوە و بەزمانی خۆیان. جی سی ئار هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندنی داواکان و بە پێی جۆرو گرنگی داواکە ڕەوانەی بەشی پشتگیری یاسایی یان بەشی خزمەتگوزاری و پشتگیری کۆمەڵایەتی دەکات. ئەگەر داواکە قبووڵبکەن، ئەو کارمەندە تایبەتمەندەی داواکەتی وەرگرتوە پەیوەندیت پێوە دەکات لە ڕێگەی مێسەنجەرەوە. جی سی ئار داوا لەو کەسانە دەکات کە ئارەزوو دەکەن بۆ ناردنی پرسیار، ئەم زانیاریانەی لای خوارەوە لە یەکەم نامەیاندا بنووسن:

  1.  لە کام ناوچەی یۆنانیت؟
  2. پێویستیت چیە (داواکەت چیە)؟
  3. ئەو زمانەی قسەی پێدەکەیت؟

Greek Council for Refugees- Helpdesk  

هێڵی یارمەتی لە تۆڕی مافەکانی منداڵ

هێڵی یارمەتی بۆ ئەو منداڵانەی بە تەنهان وباری نیشتەجێبوونیان مەترسدارە و پێویستیان بە پشگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی هەیە .

خزمەتگوزاریەکان بەردەست دەکەون لە دووشەممە تا هەینی ٩:٠٠ – ١٧:٠٠

ژمارەی تەلفۆنەکان : فارسی ٦٩٤٠٥٨٠٣٣٨ ، عەرەبی ٦٩٤٠٥٨٠٥٣١ ، ئوردو ٦٩٤٠٥٨٠٣٦٧ خزمەتگوزاریەکان لەمانەشدا هەن : imo, Viber, WhatsApp. Skype

ذیۆتیما – ئەتیکی

خزمەتگوزاری بۆ قوربانی سێکسی و توندوتیژی بە هۆی جیاوازی ڕەگەزی (نێرو مێ)

لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی پاراستن و سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ لە یۆنان، بنکەی ذیۆتیما کارەکانی وا ڕێکخستوە بە شێوەیەك کە کارمەندەکانی بتوانن لە دوورەوە کار بکەن.

بەم شیوەیە ذیۆتیما بەردەوامە لە پێشکەشکردنی پشتگیری دەروونی و کۆمەلایەتی و یاسایی بۆ ئەو پەنابەرانەی دەرباز بوون لە توندو تیژی بە هۆی جیوازی ڕەگەزی، بە شیوەی کارکردن لە دوورەوە.

پەیوەندیکردن :

تەلەفۆن : ٢١٠٨٨١٦٤٠٥ ( ١٠:٠٠ – ١٧:٠٠ )

لە ڕێی ئیمەیلەوە :

پشتگیری دەروونی : [email protected]

پشتگیری یاسایی : [email protected]

هەروەها دەتوانن پەیوەندی بکەن لە ڕێی ڤایبەر و واچ ئاپ :

فارسی : ٦٩٨٨٥٨٧٨٤٦

فەرەنسی : ٦٩٨٨٥٨٧٨٠٩

عەرەبی : ٦٩٨٦٩٢١١٦١

سۆرانی : ٦٩٨٨٥٢٨٤٦٠