دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

چەند ئاگادارییەك لە لایەن دەوڵەتی یۆنانییەوە

  1. سنووردار کردنی هاتووچۆ
  2. دووری کۆمەڵایەتی
  3. داخستنی قوتابخانە
  4. هەڵسپاردنی خزمەتگوزارییەکانی دائیرەی پەنابەری
  5. سنووردارکردنی سەفەر
  6. گەیشتن بە خزمەتگوزاری تەندروستی
  7. پاكوخاوێنی و خۆپاراستن

چەند ئاگادارییەك لە لایەن
دەوڵەتی یۆنانییەوە

ئەم پەڕەیە بە بەردەوامی نوێ دەکرێتەوە لە سەر بنەمای ئاگادارییەکانی دەوڵەت دەربارەی ئەو ڕێکارانەی لە لایەن حکومەتی یۆنانی  بەڕێوە دەبرێت بۆ بەرپەرچدانەوە و پارێزگاری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا . هەروەها دەتوانرێت بە بەردەوامی سەیری زانیارییە نوێکراوەکانی ئەم دەزگا حکومییە بەرپرسانەی لای خوارەوە بکەیت :

هەموو بڕیارەکانی دەرکردن ( EXIT ) لە بەرنامەی ( ESTIA ) بۆ نیشتەجێبوون یان یارمەتی دارایی تاوەکو بەرواری ٣١/٥/٢٠٢٠ هەڵدەسپێررێن.

1. سنووردار کردنی هاتووچۆ

تا ٤ی مایس، ٦:٠٠ی بەیانی. بڕیاری وەزاری ٢٦٧٩٤

پارێزگاری مەدەنی یۆنان، ٢٢/٣ : کۆڤید ١٩ :

لە ٤ مایسی ٢٠٢٠ دەستپێدەکات، پەیوەست بوون بە هەڵگرتنی بەرگەی هاتوچۆ لە ڕێی SMS یان دەستنووسەوە هەڵدەگیرێت. وەرزشکردن لە شوێنی کراوە و مەلەکردن لە دەریادا ڕێگەپێدراوە بەڵام نەك لە جێگای مەلەوانی دامەزراو. پێویستە دەمامك ببەسترێت لە کاتی بەکارهێنانی هۆکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی، هەر کەسێك پابەندی ئەم ڕێنماییە نەبێت  جەزای ١٥٠ یورۆ دەخرێت.

  • لە ٤ مایسەوە، (ذاکتیلیۆ) واتە سنووردارکردنی چوونە سەنتەری ئەسینا بە ژمارەی تاك و جووت هەڵدەگیرێت تاوەکو کۆتایی مانگ، لە هەمان کاتدا شۆفێر و٢ سەرنشین ڕێگە پێدراوە لە ئوتومبێلی تایبەتیدا.
  • ڕێگری لە هاتووچۆ لە نێوان ناوچەکاندا وەك خۆی دەمێنێتەوە تاوەکو لە ١٨ مایسدا هەڵدەگیرێت.
  • لەوانەیە ڕێگە بدرێت بەو کەسانەی کە نیشتەجێی دورگەکانن بۆ سەفەر کردن بۆیان.

زانیاری دەربارەی ڕێکارەکان لە بنکەی پێشوازی و ناسنامەکردن لە لیسڤۆس، سامۆس، کۆس، لێرۆس و خیۆس

بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس ( COVID-19 ) لە ناو بنکەکانی پێشوازی و ناسنامەکردن، دەسەڵاتە یۆنانییەکان ئەم ڕێنماییانەی لای خوارەوە جێبەجێ دەکەن ( بە پێی ئەو بڕیارە وەزاریە هاوبەشانەی کە لە ڕۆژنامەی فەرمی حوکومەتدا بڵاوکراونەتەوە) :

جێبەجێکردنی ئەم ڕێکارانە بەردەوام دەبێت تاوەکو زانیاری نوێ دەردەچێت.

  1. هاتوچۆی هاووڵاتیانی ووڵاتانی سێهەم سنووردار دەبێت لە چوارچێوەی ناو بنکەکانی RIC دا.
  2. هەموو ڕۆژێك، ٧:٠٠ تا ١٩:٠٠ ، نوێنەری خێزان یان گرووپەکانی نیشتەجێی بنکەی RIC ، ڕێگەیان پێدەدرێت بۆ چوون بۆ ئاواییەکانی نزیکیان بۆ دابینکردنی پێویستیە سەرەکیەکان.
  3. لەو شوێنانەی کە هۆکانی گواستنەوەی گشتی هەیە بۆ هاتووچۆ، دەبێت قەرەباڵغی نەکرێت. لەو شوێنانەی کە هۆکانی گواستنەوەی گشتی نییە، لە کاتژمێرێکدا ڕێگە دەدرێت تا ١٠٠ کەس بۆ چوونە دەرەوە لە بنکەکە بە پێی گرووپی کەمتر لە ١٠ کەس، بە مەبەستی چوون بۆ نزیکترین ئاوایی.
  4. پۆلیسی یۆنانی بەرپرسیارە لە چاودێریکردنی پابەند بوون بەو ڕینومایی سنووردارکردنی هاتۆچۆیەی سەرەوە.
  5. لایەنە خزمەتگوزاریەکانی ناو بنکەی پێشوازی کردن و ناسنامەکردن هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەی ئاگاداری بۆ دانیشتوانی بنکەکە بەو زمانانەی کە لێی تێ دەگەن، لە ڕێگەی نامەی نووسراو یان بیستراو، هەروەها دەربارەی ئەو لایەنانەی کە هەڵدەستن بە جێبەجێکردنی ڕێنومایەکان.
  6. بۆ هەمان ماوە، هەر جۆرە سەردانێك یان چالاکیەك لە بنکەکەدا کە پەیوەندی نەبێت بە نیشتەجێکردن، پێدانی خواردن و چاودێری پزیشکی بۆ دانیشتوانی بنکەکە، تەنها لە کاتێکدا ڕێگەی پێدەدرێت کە مۆڵەتی پێ درابێت لە لایەن بەڕێوەبەرایتی تایمەتمەندی بنکەکەوە. بۆ گەیشتن بە خزمەتگوزاری یاسایی دەبێت تەنها پاش ڕەزامەندی ومۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی بنکەکەوە بێت تەنها بۆ شوێنێکی دیاری کراوو ئەگەر لە تواناشدا بێت.
  7. هەروەها یەکەیەکی تەندروستی تایبەتی دامەزراوە بۆ مامەڵە کردنی هەر کەیسێکی کۆڤید-١٩ ، هەروەها بۆ پشکنینی پزیشکی بۆ هەموو کارمەندەکانی بنکەکە.
  8. دەبێت دەمامك بەکاربهێنرێت لە گواستنەوەی گشتی، تاکسی، نەخۆشخانەکان و هەموو دامەزراوە پزیشکیەکانی تردا. دەبێت ئەوانەی سەردان دەکەن و کارمەندەکانیش دەمامك ببەستن، پابەند نەبوون بەم ڕینوماییەوە لەوانەیە تووشی جەزای ١٥٠ یورۆت بکات، بە پێی بڕیاری وەزاری هاوبەش کە لە ٤/٥/٢٠٢٠ دا دەرچووە و جێبەبێدەکرێت بەسەر هەموو دانیشتوانی یۆناندا.
  9. لە دوکانەکان، نەخۆشخانەکان، خزمەتگوزاریە گشتیەکان و هەموو ئەو جێگایانەی خەڵك تیایدا گرد دەبنەوە دەبێت دووری ١،٥ یەك مەتر ونیو لە نێوان کەسەکاندا ڕابگیرێت، بە پێی بڕیاری وەزاری هاوبەش کە لە ٤/٥/٢٠٢٠ دا دەرچووە و جێبەبێدەکرێت بەسەر هەموو دانیشتوانی یۆناندا.

2. دووری کۆمەڵایەتی

ڕێکاری دووری کۆمەڵایەتی یان “لە ماڵەوە دەمێنینەوە” ” westayhome ” لە ١٥ ئازاردا لە لایەن حکومەتی یۆنانیەوە ڕاگەیەنرا و وا چاوەڕوان دەکرێت ڕێکاری تریش دەرکرێت:

  • ئەمە جەند ڕیکارێکی نەرم دەگرێتەوە بۆ کارمەندانی بەشی گشتی، داخستنی چێشتخانەکان و بنکە بازرگانیەکان و شوێنە گشتیەکانی تر. لە ٤ مایسەوە ئەم جێگایانە دەکرێنەوە: دوکانی پچووك، ساڵۆنی قژ، سەرتاشخانە، ئارایشتگا، کتێبخانە، دووکانی وەرزشی، دوکانی پێویستیەکانی باخچە و دوکانی چاویلکە و بینین.
  • دوکانەکانی تری فرۆشیاری تاك لە ١١ مایسدا دەکرێنەوە. مۆڵ وبنکە بازرگانی و بەشەکانیان لە ١٨ مایسدا دەکرێنەوە. بەکارهێنانی دەمامك لە مۆڵەکاندا ئیلزامییە. قاوەخانە و باڕ و چێشتخانەکان لە ٢٥ مایسدا دەکرێنەوە، ڕێگەیان پێ دەدرێت تەنها لە بەشی دەرەوە خزمەتی کڕیارەکان بکەن.
  • لە ١ حوزەیرانەوە ئەو ئوتێلانەی ساڵ ١٢ مانگ کاردەکەن دەکرێنەوە. دادگاکان تا ٣١ مایس بە داخراوی دەمێننەوە.
  • هەموو جۆرە مەراسیمێکی ئاینی، بۆ هەموو ئاینەکان، لە پەرستگاکاندا هەڵدەسپێررێت تا ٣ مایسی ٢٠٢٠ . لە ٤ مایسدا کڵێساکان دەکرێنەوە بۆ نوێژی تاکە کەسی لە ١٧ مایسەوە بە تەواوەتی دەکرێنەوە و ڕێگە بە جەماوەر دەدرێت بۆ ئامادە بوونی مەراسیمەکان لە سایەی چەند ڕێنوماییەکی توندا (دووری، دەمامك). بڕیاری وەزاری هاوبەش ٢٧٢٨٣ و ٢٧٨٠٧ .
  • ڕێگە دەدرێت کە ئەسانسێر، مەسعەدەکان تەنها لە لایەن کەسانی کەم ئەندامەوە بەکاربهێنرێن.

ئەمانەتی گشتی کاروباری ئاینەکان چەند ڕێنوماییەکی دەرکردوەە بۆ موسڵمانانی دانیشتووی یۆنان دەربارەی مانگی ڕەمەزان کە لە ٢٣/٤ دەستپێدەکات و ٢٣ مایس کۆتایی دێت :

  • بە هۆی داخستنی گشتی پەرستگاکان و سنووردار کردنی گردبوونەوەی بە کۆمەڵ، دەتوانرێت نوێژەکانی ڕەمەزان لە ماڵەوە بکرێت.
  • ئیفتار تەنها لە ماڵ بکرێت، بێ لە کەسانی تری وەك ( خزم و هاوڕێ ومیوان).
  • ڕەزامەندی نادرێت بۆ بەکارهێنانی شوێنە گشتی و کراوەکانی شارەوانی ئەسینا و هەموو شارەوانیەکانی سەرتاسەری ووڵات بۆ نوێژی جەژنی ڕەمەزان.

LINK

3. داخستنی قوتابخانەکان

داخستنی کاتی قوتابخانەکان تا ١٠ مایسی ٢٠٢٠

  • بە پێی ئامۆژگارییەکانی لیژنەی تایبەتی پسپۆڕانی درمەکان ، حکومەت بڕیاری دا بە درێژکردنەوەی ماوەی هەڵسپاردنی کاری ئامۆژگاکانی فێرکردن لە سەرتاسەری ووڵاتدا تا ١٠ مایس.
  • دووشەممە ١١ مایس قوتابیانی سێهەمی ئامادەیی دەگەڕێنەوە نێو پۆلەکانیان. قوتابییەکانی تری قۆناغی ئامادەیی و ناوەندی لە ١٨ مایسدا دەگەڕێنەوە نێو پۆلەکانیان. هێشتا بڕیار بۆ قوتابخانە سەرەتاییەکان وباخچەی ساواین نەدراوە.
  • https://www.minedu.gov.gr/koronoios-kentriki
  • هەڵسپاردنی چالاکیەکان جێبەجێ دەکرێت بەسەر هەموو باخچەی منداڵان، قوتابخانەکان، ئامۆژگاکانی IEK ، زانکۆکان لە کەرتی تایبەتی و گشتی.
  • ئەم ڕیکارە تایبەتیانە دەگیرێنە بەر بە مەبەستی پارێزگاری و ڕێگری لە بڵاو بوونەی ڤایرۆسەکە لە ناو کۆمەڵگەدا، هەر لەم چوارچێوەیەدا چاوەڕواندەکرێت کە ڕێنومایی تایبەت دەربچێێت بۆ دایك وباوکی ئیشکەری منداڵ و قوتابییەکان.

Link1 | Link 2 | PDF

4. هەڵسپاردنی خزمەتگوزاری دائیرەی پەنابەری

پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە لایەن دائیرەی پەنابەرێتی لە ١٨/٥/٢٠٢٠-٢٩/٥/٢٠٢٠

لە ڕۆژی دووشەممەوە ١٨/٥/٢٠٢٠ دائیرەی پەنابەری سەر بە وەزارەتی کۆچ و پەنابەرێتی دەستدەکاتەوە بە پێشوازی کردنی جەماوەر. بە ڕەچاوکردنی تەندرووستی گشتی و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩، بە باشمان زنی کە هەموان ئاگاداربکەینەوە لەم خاڵانەی لای خوارەوە:

  • کارا بوونی (نوێ بوونەوەی) بەرگەی خوازیارانی پارێزگاری نێودەوڵەتی، ئەوبەرگانەی کە بەسەرچوون یان بەسەر دەچن لە ١٣/٣/٢٠٢٠ (بەرواری هەڵسپێرانی پێشوازی کردنی جەماوەر) تا بەرواری ٣١/٥/٢٠٢٠، بە پێیی بڕیاری نوێی وەزارت بۆ ماوەی (٦) شەش مانگ درێژ دەکرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستە، دائیرەی پەنابەرێتی هەڵناستێت بە نوێکردنەوەی بەرگەی خوازیارانی پاریزگاری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی تاوەکو ٣١/٥/٢٠٢٠. ئەوەی سەرەوە جێبەجێ دەکرێت بێجگە لە : نووسینگەی هەرێمی لێسڤۆس، سامۆس، خیۆس، لێرۆس هەروەها یەکەی سەربەخۆی کۆس، کە ئەمانە هەڵدەستن بە نوێکردنەوەی بەرگەکان. هەروەها، بە پێی بڕیاری وەزارەت ١١٣٤٦/١١-٦-٢٠٢٠  ماوەی بە کارا بوونی (نوێ بوونەوەی) بەرگەی خوازیارانی پارێزگاری نێودەوڵەتی، ئەوبەرگانەی کە بەسەرچوون یان بەسەر دەچن لە نێوان ١ حوزەیرانی ٢٠٢٠ و ٣٠ ئەیلولی ٢٠٢٠ و هێشتا نوێ نەکراونەتەوە،  تا بەرواری  ١ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ درێژ دەکرێتەوە.
  • لە ڕۆژی دووشەممەوە ١٨/٥/٢٠٢٠، بە ڕێگەی ئەلەکترۆنی ئەم داوانامانەی لای خوارەوە پێشکەش دەکرێن : گۆڕینی هۆکانی پەیوەندی پێوەکردن، گۆڕانکاری لە زانیارییە بنەڕەتییەکاندا، جیاکردنەوەی فایل، وەرگرتنی کۆپی فایلەکە،  بەڵگەنامەی باری داوانامەکە، دواخستن/پێشخستنی چاوپێکەوتنەکە، پشتگیری یاسایی، هەروەها پێشکەشکردنی بەڵگەنامە. نموونەی پەیوەندیدار بەو داوانامانە دادەنرێت لە پەڕەی ئەلەکترۆنی دائیرەی پەنابەری کە پێویستە داوانامەکان بنێردرێن بۆ ئیمەیلی تایبەت بە نووسینگەی پەیوەندیدار و بە پێی ناوچەکان.
  • لە ڕۆژی دووشەممەوە ١٨/٥/٢٠٢٠ بە ئاسایی داوانەمەی تێهەڵچوونەوە (ئیستیئناف) پێشکەش دەکرێت.

http://asylo.gov.gr/en/wp-content/uploads/2020/05/Provision-of-services_fin-English.pdf

کارکردنی دەزگای پەنابەرێتی لە 1.6.2020

دەزگای پەنابەرێتی ئەیەوێت ئەم خاڵانەی خوارەوە بە هەمووان ڕابگەیەنێت کە بریتین لە :

.1سێپەڕەیی(ئۆزڤایز) پەناخوازی پاراستنی نێودەوڵەتی کەبەسەرچوون لە ماوەی 13.3.2020  هەتا 31.5.2020 بەردەوامی یاساییان پێدراوە بۆ ماوەی 6 مانگ بە پێی بڕیاری وەزاری TT 9028/2020  ،  ΦΕΚ Β 15.5.2020/ 1854ئەو پەناخوازانەی سێپەڕەیی شەش مانگیان هەیە کە لەو بەروارانەی سەرەوەدا بەسەر چووە، تکاتان لێدەکەین کە بێنە نوسینگەکان بۆ نوێکردنەوە پاش کۆتایی ئەو شەش مانگەی کە بەردەوامی پێدراوە نەك پێشتر.

2. تکادەکەین لە پەناخوازان داواکاریەکان تایبەت بە رێکارە کارگێڕیەکان بنێرن بۆ بەشە جیاوازەکان کە بڵاوکراونەتەوە لە ماڵپەری دەزگای پەنابەرێتی دا asylo.gov.gr.

3. پەناخوازانی پاراستنی نێودەوڵەتی،کە چاوپێکەوتنیان نەکرد لە ماوەی پابەندیەکاندا بە هۆی کۆڤید-21 ،لە لایەن دەزگاوە ئاگاداردەکرێنەوە بۆ ڕۆژ و کاتی نوێی چاوپێکەوتنەکانیان، زۆر درەنگتر هەتا نوێکردنەوەی سێپەڕەییەکانیان لە هەموو حاڵەتێکدا بوار دراوە بە پەناخوازانی پاراستنی نێودەوڵەتی کە بە شێوەی ئیلکترۆنی داواکاری پێشخستنی چاوپێکەوتنەکانیان بکەن لە رێگەی فۆرمی ئامادەکراوی ماڵپەری asylo.gov.gr.

5. سنووردارکردنی گەشت

سنووردارکردنی گەشت

ڕێگاکانی هاتووچۆکردن لەگەڵ ئەلبانیا، ماکادۆنیای باکوور، ئیسپانیا و ئیتاڵیا هەڵسپێردراون تاوەکو ئاگاداری نوێ دەردەچێت.

  • لە ١٦ مارتەوە تا ماوەیەکی دیاری نەکراو یۆنان کەرەدینەی ١٤ ڕۆژی سەپاندووە بەسەر هەر کەسێكدا دێتە ناو یۆنان، بە بێ گوێدانە ڕەگەزنامە.
  • هەروەها حکومەت بڕیاری داوە بە قەدەغە کردنی هەموو جۆرە کەشتیەکی گەشتوگوزار بۆ لە لەنگەر گرتن لە بەندەرەکانیدا تا ١ حوزەیران.

 Link 1 | link 2

چوونە ناو یۆنان

  • ڕێگە نادرێت بە هاوڵاتیانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چوونە ناو یۆنان، مەگەر بۆ کاری زۆر گرنگ یان بە هۆی کاروباری خێزانی.

Link

ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی گەشت دەکەن

  • مەترسی لە سەر گەشتکاران بە بەرز دادەنرێت. ئامۆژگاری دەکرێت کە ئەگەر زۆر پێویست نەبێت گەشت نەکەیت بۆ ئەو شوێنانەی کە کۆڤید-١٩ ی تیا بڵاوبۆتەوە – Link . هیچ جۆرە کوتانێك نییە دژی ئەم کۆرۆنا ڤایرۆسە نوێیە.
  • ئەگەر هەستت کرد بە تا یان نیشانەکانی نەخۆشی کۆئەندامی هەناسە وەک تەنگە نەفەسی و کۆخە لە دوای ١٤ ڕۆژ لە گەڕانەوەت لە گەشت، وا باشترە لە ماڵ بمێنیتەوە و یەکسەر داوای چاودێری پزیشکی بکە و سەفەرەکەشت باس بکە یان پەیوەندی بکە بە ڕێکخراوی نیشتیمانی تەندروستی گشتی (ژمارەی تەلەفۆن : ١١٣٥ یان ٢١٠٥٢١٢٠٥٤)

Link

6. گەیشتن بە چاودێری تەندروستی

گەیشتنی خوازیاری پەنابەری بە چاودێری تەندروستی (دەرکردنی PAAYPA )

لە ١ نیسانی ٢٠٢٠ ، دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی دەرکردنی ژمارەی کاتی دەستەبەریی و چاودێری تەندروستی بۆ بێگانەکان ( PAAYPA ) بۆ خوازیارانی پەنابەری. پێدانی ژمارەی ( PAAYPA ) لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە دەستپێدەکات بۆ هەموو ئەو خوازیاری پەنابریانەی کە تۆمارکردنی تەواویان کردووە و هەڵگری بەرگەی بەسەرنەچووی کارتی خوازیاری پەنابەرین. خوازیارانی پەنابەری دەتوانن بەدواچوون بۆ ( PAAYPA )ی خۆیان بکەن لە ڕێگەی وێبسایتی amka.gr وە ئیتر داوای نووسراوتان لی ناکرێت بۆ گەیشتن بە چاودێری تەندروستی نیشتیمانی. بە شێوەیەکی خۆبەخۆیی ( PAAYPA ) دەردەکرێت لەگەڵ دەرکردنی کارتی خوازیاری پەنابەری لە لایەن دائیرەی پەنابەریەوە. لە کاتی وەرگرتنی وەڵامی نەرێ لەسەر داوانامەی پەنابەری ژمارەی ( PAAYPA ) خۆبەخۆ لە کار دەخرێت. لە کاتی وەرگرتنی وەڵامی ئەرێ لەسەر داوانامەی پەنابەری دەبێت بە ژمارەی ( AMKA ).

Link | PDF file

  • لە ٤ مایسەوە جارێکی تر نەخۆشخانە گشتییەکان دەکرێنەوە بۆ نەشتەرگەری بەرنامە دانراوو و هەروەها عیادە خاریجییەکانیشیان. دەبێت دەمامک ببەسترێت لە ناو نەخۆشخانەکاندا. هەر کەسێك ئەم ڕێنوماییە بشکێنێت جەزای ٣٠٠ یورۆ دەخرێت.

7. پارێزگاری و پاك و خاوێنی

کۆڤید-١٩ ڕینومایی خۆجیاکردنەوە لە ماڵەو بۆ ئەو کەسانەی گومانی تووشبوونیان هەیە

  • پێویستە ئەو کەسانەی پەیوەندیان هەیە بە کەسێکی گومانلێکراوی تووشبوون یان تووشبووی کۆڤید-١٩ (ئەندامی خێزان، هاوڕێ، ناسیاو و کارمەندانی بەشی تەندروستی) با چاودێری باری تەندروستی خۆیان بکەن (پێوانی پلەی گەرمی لەش دوو جار لە ڕۆژێکدا) بۆ ماوەی ١٤ ڕؤژ لە دوا بینینیانەوە. کارێکی باشە ئەگەر هەموو ئەو ماوەی چاودێرییە لە پەیوەندیدا بیت لەگەڵ تایبەیمەندانی چاودێری تەندروستیدا.
  • لە حاڵەتێکدا ئەو کەسەی خۆی جیاکردۆتەوە هەستی بە نیشانەکانی نەخۆشی کۆئەندامی هەناسە کرد ( وەك تا و کۆخە و هەوکردنی قوڕگ و تەنگە نەفەسی ) دەبێت یەکسەر پەیوەندی بە پزیشك یان ڕێکخراوی نیشتمانی تەندروستی گشتی یۆنانیەوە بکات (ژمارەی تەلەفۆن ١١٣٥ یان ٢١٠٥٢١٢٠٥٤ ، بۆ زانیاری زیاتر کرتە لێرە بکە:

ڕێنومایی بۆ قوتابیان

لە بیری نەکەیت !   

کۆخە و پژمین لەسەر گۆشەی ئانیشک یان لەسەر دەستەسڕێك کە یەکسەر فڕێی دەدەینە سەبەتەی زبڵدانەوە. دەست لە دەم وچاوت مەدە. چەند جارە دەستت بە باشی بشۆ بە ئاوو سابوون بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٢٠ چرکە، بە تایبەتی پێش نانخواردن و پاش چوونە ئاودەست. ئەگەر ئاو و سابونت دەست نەکەوت، داوای یارمەتی لە کەسێکی بە تەمەنتر بکە بۆ بەکارهێنانی دەستەسڕی تایبەتی. شت ئاڵو گۆڕ مەکە لەگەڵ هاوەڵەکانتا ( وەك پاندان، پێنووس، خەتکوژێنەرەوە، تەلەفۆنی دەستی، پارەی کاغەز و ووردە و هتد) . دووری ١،٥ لە هەموو کەس ڕابگرە لە ناوەوە و لە دەرەوەی قوتابخانە. ئەگەر هەستت بە نەخۆشی کرد ئەوا یەکسەر دایك وباوك/بەخێوکەر و مامۆستاکەت ئاگادار بکەرەوە و لە ماڵەوە دانیشە تا هەست دەکەیت کە بە تەواوی چاك بوویتەوە.

Link

هەموو ئاگاداریەکانی دەوڵەتی یۆنان پشت دەبەستێت بەو ڕێنومایانەی لە لایەن حکومەتی یۆنانیەوە گیراونەتەبەر، ناوەرۆکی ئاگاداریەکانی دەوڵەتی یۆنان شەرت نیە هاوتابێت لەگەڵ بۆچوونەکانی کۆمیسیۆن. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە کورتەی ئاگاداریەکانی دەوڵەتی یۆنان وەك بەڵگەنامەی ڕەسمی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕەچاو ناکرێن، بۆ ئەم مەبەستە، ئەگەر بە پێویست زانرا، پێویستە هەموو سەرچاوە ولینکەکان پێشکەش بکرێن.